image

پەیامی کورد      ...    ئیسرائیل خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ە .

ڕۆژنامەی ئاحاروونووت ڕایگەیاند : ئیسرائیل خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی ئاحاروونووت نەفتالی بێنت سەرۆکوەزیرانی نوێی ئیسرائیل ڕەزامەندی بە وەزارەتی ئەمنییەت و ئەرتەشی ووڵاتەکەی داوە تاکوو بۆ ئۆپراسیۆنێکی هێرشکردن بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکەی ئێران و ژێرخانگەلی پەیوەندیدار بەوان ، پیلان بۆ داڕێژن .

ئەم ڕۆژنامەیە لە  " ڕۆن بێن یەشای " کارناسی ئەمنییەتی و سەربازی و نیزامی کە بە پەیوەندی لەگەڵ بڕیاردەران لە تەلئەڤیڤ بەناوبانگە ڕایگەیاندووە کە دانیشتنێکی تایبەت و بێوێنە لە نێوان نەفتالی بێنت ، سەرۆکوەزیران ، بێنی گانتس وەزیری ئەمنییەت و ئۆیگیدوور لیبەرمان وەزیری دارایی ئیسرائیل دەربارەی ئەم پڕۆژەیەی هێرشکردنە بەرێوە چووە .

بە ووتەی ڕۆژنامەی ئیسرائیلی بوودجەیەک بۆ ماوەی ٥ ساڵی داهاتوو بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە پێشبینی کراوە لە نیوان سێ دامەزراوەی ئیسرائیلی بە بەهای ٥ میلیارد شیکل بەرامبەر بە ١.٧ میلیارد دۆلار لە بەرچاو گیراوە .

ئەم بوودجەیە ٥ بەرامبەر بە بوودجەکەی پێشووترە کە ئیسرائیل بۆ ئەم بابەتە تەرخانی کردبوو .