image

پەیامی کورد     ...    ئیسرائیل و یوونان گەورەترین ڕێکەوتننامەی بەرگری یان واژوو کرد   .

ئیسرائیل و یوونان ڕێکەوتننامەیەکی بەرگری یان واژوو کرد کە گەورەترین هاوکاری بەرگری ئەوان تاکوو ئێستا بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ووتی : ئیسرائیل و یوونان گەورەترین ڕێکەوتننامەی بەرگری تاکوو ئێستایان واژوو کردووە کە بریتی لە بەدی هێنانی ناوەندێکی ڕاهێنانی فڕینی نێودەوڵەتی بۆ ‌هێزی ئاسمانی یوونان ە .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " بڕی ڕێکەوتننامەکە نزیکەی ٥.٥ میلیارد " نزیکەی " ١.٧ میلیارد دۆلار " ەو بریتییە لە درووست کردن و خستنەڕێگەی ناوەندێکی ڕاهێنانی فڕینی نێودەوڵەتی بۆ هێزی ئاسمانی یوونان لە لایەن Elbit Systems بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ ە .

وەزارەتخانەی ئاماژە پێکراو کە ڕۆژی هەینی ، بەڕیوبەری نووسینگەی هاوکاریگەلی نێودەوڵەتی بەرگری وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل ، سەرتیپی زەخیرە کراو " یائیر کوولاس " گەورەترین ڕێکەوتننامەیەکی بەرگری یە کە " لە نێوان ئیسرائیل و یوونان تاکوو ئێستا واژووی کردووە .وەکوو بەشێک لەم ڕێکەوتننامەیە ، وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل و Elbit Systems پێشگامی درووستکردنی ناوەندێکی ڕاهێنانی فڕینی نێودەوڵەتی بۆ هێزی ئاسمانی یوونان دەبن کە بە دە فڕۆکەی ڕاهێنانی M-346 بەرهەم هاتوو لە لایەن کۆمپانیای ئیتاڵیایی لێئۆناردۆ ڕیکدەخستریت .