image

پەیامی کورد   ...    ئیسرائیل : تەقینەوەکەی دوێنێی وەزارەتی بەرگری ئێران کاری ئێمە بوو

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە هێرشەکەی بنکەی وەزارەتی بەرگری ئێران لە پارچین بە هۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بووە

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە هێرشەکەی سەر یەکێک لە یەکەکانى لێکۆڵینەوە و پشتیوانى هێزە چەکدارەکانی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەى پارچین، لە ڕێگەی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هاوشێوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بووە کە هێرشیان کردە سەر کارگەی سانتریفیوژی نزیک کەرەج.

شایەنی باسە وەزارەتى بەرگرى کۆمارى ئیسلامى ڕایگەیاند کە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە یەکێک لە یەکەکانى لێکۆڵینەوەى وەزارەت و پشتیوانى هێزە چەکدارەکان لە ناوچەى پارچین، تەقینەوەیەک ڕووى داوە کە بە هۆیەوە پاسدارێک بریندار و یەکێکى دیکە کوژراە کە ئەندازیارى گەورەی سوپایە بە ناوی ئیحسان قەد بەیگى.