image


پەیامی کورد … تێکهەڵچوون لە یارییەکی تۆپی پێ هاتە ئاراوە و ٨ کەس بوونە قوربانی

لە عێراق دوو تیپ یاری تۆپی پێیان كردووە، دواتر بۆتە شەڕو پێكدادانی تووندی لێكەوتۆتەوە، لەئەنجامیشدا كوژراوو بریندار هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە باشووری پارێزگای زیقار دوو تیپ یاری تۆپی پێیان كردووە، دواتر شەڕ دروست بووە، لەئەنجامیشدا دوو هۆز هاتوونەتە ناو شەڕەكەو پێكدادان دروست بووە.

بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی زیقار، شەڕەكە لەناحیەی (عەگیگە) ی باشووری پارێزگاكە ڕوویداوە، لەو شەڕو پێكدادانەدا چەكی سووك و مام ناوەند بەكارهاتووەو تاكو ئێستاش دوو كەس كوژراون و شەش كەسی تریش بریندار بوونە، دواتریش پۆلیس و هێزەكانی ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەكە بۆ كۆنترۆڵ كردنی بارودۆخەكە.