image


پەیامی کورد... تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی مووشەك و تەقەمەنی لە توركیا ڕویداو قوربانی هەیە


ئەمڕۆ شەممە، ڕوداوێكی تەقینەوە لە كارگەیەكی مووشەك و تەقەمەنی بەناوی MKE ڕویداوەو تیایدا گیان لەدەستدانی پێنج كرێكاری لێكەوتەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی توركیا، وەزارەتی بەرگریی توركیا رایگەیاندووە: بەهۆی ئەو تەقینەوەی لە كارگەی مووشەك و تەقەمەنی (MKE) لە قەزای ئێلماداغ روویدا، پێنج كرێكار گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: لێكۆڵینەوەی دادوەریی و كارگێریی سەبارەت بە رووداوەكە دەستی پێ كردووە .