image


پەیامی کورد … تەندروستی جیهانی: کۆرۆنای ئۆمیکرۆن مەترسیدارترە

تەندروستی جیهانی، رایدەگەیەنێت، کۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) لە جۆرەکانی پێشتر مەترسیدارترە.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، گۆڕاوی کۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) بە شێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێشبینی ئەنجامێکی مەترسیدار بەهۆی ڤایرۆسەکە دەکەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی داواشی کردووە، پەلە لە پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین بکرێت.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەردەوامن و دەشتواندرێت لە رێگەی پشکنینی "پی سی ئار"ـەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایە دەستنیشان بکرێت، بەڵام هەوڵی دۆزینەوەی ئامرازی دیکە بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەدەن.