
پەیامی کورد... تاوەكو ئێستا 865 هاوڵاتیی مەدەنی لە شەڕی سودان کوژراون
سەندیکای پزیشکانی سودان ڕایگەیاند لە ئاکامی ئەو شەڕ و پێکدادانانەی کە لە 15ـی نیسانەوە لەنێوان سوپای سودان و ھێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریھەڵداوە تا ئێستا، 865 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە سەندیکای پزیشکانی سودان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای سودان و ھێزەکانی پشتیوانیی خێراوە، ژمارەی قوربانییان زیادی کردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە لە میانی ڕۆژانی 21، 22 و 23ـی ئەم مانگەدا، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سودان و ھێزەکانی پشتیوانی خێرا لە خەرتومی پایتەخت ڕویداوە و لە ئاکامدا، 2 مەدەنی کوژراون و 103ـی دیکەش برینداربوون، بە ئەوەش تا ئێستا 865 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و 3 ھەزار و 634ـی دیکەش برینداربوون.
ئەوەش هاتووە : ژمارەی قوربانییانی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەوەی کە ڕاگەیەندراوە زیاترە، لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر بریندار و کوژراو ھەن کە لە نەخۆشخانەکاندا تۆمار نەکراون.
رۆژی 15ـی نیسان لە خەرتوم پایتەختی سودان و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەو وڵاتە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریهەڵدا، ناکۆکییەکان بەهۆی چاکسازیی سەربازیی کە داوا دەکات هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە هێزێکی نیمچەسەربازییە بخرێتە سەر سوپای سودان، بە جۆرێک تەشەنەیان سەند گەیشتە ئەوەی هێز بەرامبەر یەکتر بەکار بهێنن.