image

پەیامی کورد       ...    پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی نەغەدە بە شیوەیەکی بەرفراوان و مەترسیدار بڵاو دەبێتەوە

پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە بڵاو بوەتەوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش ڕێگەی چوونە دەرەوە بە بەندکراوان نادەن.

 پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە بە شێوەیەکی مەترسیدار بڵاو بوەتەوە و زیاتر لە ١٠کەس لە بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە تووشی کۆرۆنا بوونەوە و بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگە نادەن بەندکراوانی تووشبوو بە کۆرۆنا بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بچنە دەرەوەی بەندیخانەکە و گیانی هەموو بەندکراوان لە مەترسیدایە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ڕایگەیاندووە کە ئەو بەندکراوانە تووشی کۆڕۆنا بوون و لە خزمەتگوزاریی پزیشکی بێبەش کراون، تەنانەت بەرپرسانی بەندیخانە ڕێگەی چوونە دەرەوەیان پێ نادەن و هیچ دەرمانێکی تایبەتیش لە نێو بەندیخانەدا نیە، هەروەها تا ئێستا هیچکام لەو بەندکراوانە پێکوتەی کۆرۆنایان لێ نەدراوە و ئەو بابەتە بووەتە جێگای نیگەرانی بەندکراوان وبنەماڵەکانیان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و گیانی بەندییەکان لە مەترسیدایە.