image

پەیامی کورد     ...     تورکیا هۆشدارى دەداتە حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان

تورکیا هۆشدارى داوەتە عێراق و هەرێمى کوردستان تا گەریلا لە کەمپى مەخموور نەهێڵن دەنا خۆیان ئەو کارە دەکەن
 مەولوود چاووش ئۆغڵوو : بەرپرسیاریەتی پاککردنەوەى ناوچەکە لە گەریلا دەکەوێتە ئەستۆى حکوومەتى عێراقى بەڵام ئەگەر پێویست بکات ئەوە ئانکارا خۆى ئەو کارە دەکات پێویستە گەریلا لە کەمپەکەى هەرێمى کوردستان دوور بخرێتەوە.
 لەو بارەشەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق گفتوگۆ دەکەین.

لە حەوتووى ڕابردوو تورکیا کەمپى مەخموورى پەکەکەی لە هەرێمى کوردستان کردە ئامانج و فەرماندەیەکى پەکەکەى شەهید کرد .