image


پەیامی کورد... پەتریاركی كلدانی دەڵێت ئاگرەكەی حەمدانیە بەدەستی ئەنقەست كراوەتەوە "یاری ئاگرین نەبووە "


پەتریاركی كلدانی دەڵێت: هۆكاری ئاگرەكەی قەزای حەمدانیە بە دەستی ئەنقەست بووەو بكەرێك ئەنجامی داوە, كە ویژدان و نیشتمانی فرۆشتووە لەپێناو ئەجێندایەكی دیاریكراو, وەك ئاماژەیەك بۆ میلیشیای بابلیون, كە رەیان كلدانی, سەرۆكایەتی دەكات و كۆنتڕۆڵی ناوچەی مەسیحی نشیینەكانی نەینەواوی كردووە.

لەمبارەیەوە لویس ساكۆ, پەتریاركی كەنیسەی كلدانی كاسۆلیكی لە عێراق و جیهانلەوتارێكدا كە كە پێگەی فەرمی پەتریاركی كلدان لە عێراق بڵاویكردووەتەوە, داوادەكات, لێپرسینەوە لە تاوانبارە راستەقینەكان بكرێت بەبێ‌ بەسیاسیكردن, وەك رێزێك بۆ شەهیدەكان و دڵنیاكردنی مەسیحیەكان و عێراقیەكان, بەوەی دادپەوەری بوونی هەیەو مافیان بۆ دەگێڕێتەوە.

دەشڵێت :"هۆكاری ئەو سوتانە بە كۆمەڵە, یارییە ئاگرینەكان نەبووە, بەڵكو بەدەستی بكەرێك كراوە, پێویستە شانەیەكی قەیران دروستبكرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە بابەتەكە, نەك تاكڕەوانە و رەخساندنی دەرفەت بۆ هەندێك لایەنی ناسراو, تا تۆمەت ببخشنەوەو پاكتاوی حساباتەكانیان بكەن.

لای خۆیەوە تارق بۆڵس, چالاكوانی مەسیحی, بە رۆژنامەی (العربی الجدید)ی راگەیاندووە, ساكۆ مەبەستی میلیشیای بابلیونە, كە هەژموونی بەسەر تەواوەتی بەسەر قەزای حەمدانیەدا هەیەو كاردەكات بۆ فراوانكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان, لەڕێی دروستكردنی خوێندنگەی ئەهلی و نەخۆشخانەو هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان.

ئەوەشی وتوە:"دەسەڵاتدارانی عێراق چاپۆشی دەكەن لە رەیان كلدانی, سەرۆكی میلیشیای بابلیون, بەهۆكاری سیاسی و بەرژوەندیەكی زۆر كە پێكەیانەوە دەبەستێتەوە, لەسەر حسابی ئازارو نەهامەتی مەسیحییەكان".