image

پەیامی کورد      ...     Yahoo News ووردەکاری نوێ لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن هێزی تایبەتی ئەمریکاوە بڵاو دەکاتەوە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان یاهوو نیووز Yahoo News ووردەکاری نوێ لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی قاسم سلێمانی لە لایەن هێزی تایبەتی ئەمریکاوە بڵاو دەکاتەوە .

پێگەی ئنتەرنێتی " یاهوو نیووز " لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەیی دا لە زاری سەراوەگەلی جۆراوجۆر و جیاوازدا ، ووردەکاری نوێی لە چۆنیەتی داڕشتنی بەرنامە و جیبەجێ کردنی پیلانی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سلێمانی ، فەرماندەی پێشووی هێزی قودس ی سەر سوپای پاسداران بڵاو کردەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکرایەوە بە دوای فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا سەبارەت بە کوشتنی فەرماندەی سوپای قودس ، هێزە تایبەتییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بەرنامەیەکی تۆکمەی تەواویان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم فەرمانە ئەنجام داوە .

لە ئۆپراسیۆنی بە ئامانج گرتنی قاسم سلێمانی لە فڕۆکەخانەی بەغدا سێ گرووپ لە هێزە تایبەتییەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بە ناوبانگ بە " دێلتا فۆرس " لە شوێنەکە ئامادە بوون و هەندێک لەوان بە جل و بەرگی ساختەوە لەوانەش بە جل و بەرگی کرێکارانی فڕۆکەخانە لە باڵەخانەی کۆن یا خود ئۆتۆمبێلگەلی کەنار جاددە خۆیان مان دابوو 

جێگیربوونی ئەم سێ تیمە تەک هاوێژە بە شێوەیەک بوو کە سێگۆشەیەک یان بە دووری ٥٠٠ تاکوو ٩٠٠ مەتری لە ناوچەی کوشتن ەکە یانی کاتی دەرچوونی سلێمانی لە فڕۆکەخانە تەشکیل دەدا .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە پێشتر بە دەوڵەتی عێراق ڕاگەێندرابوو کە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەی بەغدا بە هۆی ڕاهێنانی تایبەتی سەربازی داخراوە .

بە پێی نووسراوی یاهوو نیووز ، فەرماندەیی هێزە تایبەتەکانی دێڵتا و هەروەها هێزەکانی پشتیوانی ، ئەو شەوە لە شوێنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوونە و لە ڕێگای کامێرای یەکێک لە تەک هاوێژەکان هەموو ڕووداوەکان یان بە شێوەی زیندوو دەبینی .

فڕۆکەی هەڵگری قاسم سلێمانی لە سەرەتا لە دیمەشق ەوە پایتەختی سووریا چەندین کاتژمێر دواکەوتن لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەنیشێتەوە زەوی .

جگە لە گرووپگەلی جێگیر لە شوێنەکە ، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی ش کە دوو لەو فڕۆکانە بە مووشەکی هێل فایەر چەکدار بوو لە سەر شوێنەکە لە حاڵی فڕین و چاودێری بووە .

یاهوو نیووز هەروەها لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا ڕاپۆرتی داوە کە سلێمانی لە ٦ کاتژمێری کۆتایی لە فڕینەکەی لە فڕۆکەخانەی دیمەشق ەوە سێ جار مۆبایلەکەی خۆی گۆڕیوە . بە هەر حاڵ یاهوو نیووز ئاماژە دەکات ، هیزەکانی ئەمریکی بە یارمەتی هاوتا ئیسرائیلییەکانی خۆیان لە تەلئەڤیڤ جێگیر بوونە و مۆبایلەکانی سلێمانی یان ڕەدیابی دەکرد . بە پێی نووسراوی ئەم ڕاپۆرتە ، ئیسرائیلییەکانی کە توانایی دەستڕاگەیشتنیان بە ژمارە تەلەفۆنەکانی قاسم سلێمانی یەوە هەبووە ئەوانیان بە هێزەکانی ئەمریکا ڕادەست کردووە .

یاهوو نیووز هەروەها دەڵێ کە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشینتۆن هیچ ووڵامێکی بە پرسیارەکانی ئەم بنکەی میدیاییە نەداوەتەوە .