image


پەیامی کورد... زانایەک: دووبارە تووشبوونەوە بە کۆرۆنا مەترسیدارە

زانایەکی ڕووسی دەڵێت، دووبارە تووشبوونەوە بە کۆرۆنا مەترسیدارە و کاریگەرییە سەلبییەکانی زیاتر دەبن لەسەر تەندروستی مرۆڤ، تەنانەت ئەوانەشی کە تەمەنیان کەمە.

نیکۆلای کریوشکۆف زانای بواری بەرگری جەستە ئاماژەی بەوە داوە، دووبارە و چەند بارە تووشبوونەتەوە بە پەتای کۆرۆنا مەترسی و کاریگەرییە سەلبییەکان لەسەر جەستە زیاتر دەکات، سەبارەت بە دەزگای دەمار کەسەکە هەست بە بە تێکچوون و سەرئێشە و دوودڵی و تێکچوونی تەرکیز و تەنانەت خەمۆکیش دەکات.

ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەمە تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە تەمەنیان کەمە و کەسانی تەندروستن ڕاستە، سەرەڕای ئەوانەش شەکەتی و خێرایی لێدانی دڵ زیاد دەکات، لە هەندێکیشدا دەبێتە هۆی قژهەڵوەرین و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی کە لەگەڵ دەرکەوتنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن هەندێک لەو نیشانانە نەمان.

ئەو زانا ڕووسییە لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتویەتی، دووبارە و چەند بارە تووشبوونەوە بە پەتای کۆرۆنا ئێستا بەربڵاوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەرگرییەکی لاوازتر بۆ تووشبوو دروست دەکات و ماوەیەکی کەم دەخایەنێت.