image

پەیامی کورد      ...    ئایا زاواکەی ترامپ لە گۆڕانکاری و کوودەتاکەی ئەم دواییەی ئۆردوون دەستی هەبووە    ؟؟؟

ئاشکرا بوونی دەست تێدابوونی زاواکەی ترامپ لە گۆڕانکاری و کوودەتاکەی ئەم دواییەی ئۆردوون

فەیسەڵ ئەلفائێز سەرۆکی مەجلیسی سێنای ئۆردوون بە ئاماژەدان بەوەی کە قسە و باس گەلێک دەربارەی دەستهەبوونی جەرد کۆشنەر زاواکەی دۆناڵد ترامپ لە دۆسیەی فیتنە و کوودەتاکەی ئەم ووڵاتە دەخرێتە ڕوو ووتی : بە بێ هیچ شک و گومانێک کۆشنەر لەم بابەتەدا دەستی هەبووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەلفائێز لە گفتۆگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ئەلیەوم کە ووردەکارییەکانی لە لایەن ماڵپەڕی میدیایی عمون بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاند : ئۆردوون پێگەیەکی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و ڕۆژئاواش گرینگی ژێئۆ سیاسی ئەم ووڵاتە باش دەزانێت بەڵام ترامپ گرینگی بەم بابەتە نەدەدا .

ئەو ووتی : سەقامگیری ئۆردوون بەشێک لە سەقامگیری ناوچەکەیە و کاتێک کە ترامپ مامەڵەی سەدەی خستە ڕوو ١٥٪ لە زەوینەکانیان بە فەلەستینییەکان دراوە و ئەوان دەیانویست بابەتی فەلەستین بە زەرەری ئۆردوون هەڵوەشێننەوە بەڵام پادشا بە ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەم بابەتە دژایەتی خۆی ڕاگەیاند و پیلانێکی شووم لە لایەن کۆشنەرە و ترامپ ەوە بوونی هەبوو لە حاڵێکدا کە پەیوەندی پادشا و ترامپ سرووشتی و نۆرماڵ نەبوو و پەیوەندییەکی سارد لە نێوان ئۆردوون و ئەمریکا حۆکمڕان بوو و دەوڵەتی ترامپ دژبەری بڕیارەکانی پادشا بوو .

ئەلفائێز بە ئاماژەدان بەوەی کە ناتوانێ کەسێک بە تایبەتی بە ڕۆڵ هەبوون لەم فیتنەیەدا تاوانبار بکات ووتی : ئیسرائیل و پەیوەندییەکانی ئەو لەگەڵ ترامپ و سیاسەتی دوژمنکارانەی ئەو لەگەل ئۆردوون بەناوبانگە بەڵام لە هەمان حاڵدا ناتوانرێ کەسێک تاوانبار بکەین .

ئەو ئاماژەی کرد کە لە دۆسیەی فیتنەکەی ئۆردوون دا ١٤ بۆ ١٨ کەس دەست بەسەرکراون و لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون دایە .