
پەیامی کورد...ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كار بڵاو كرایه‌وه
ماڵپه‌ڕی "سكای نیوز"ی ئاشكرایده‌كات،شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه له ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كاری دنیایه بۆ ساڵی 2023 كه ڕێژه‌كه‌ی به شه‌ش پله به‌رز بووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی بڵاویكرده‌وه، شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه له ڕیزبه‌ندی گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كاری دنیایه بۆ ساڵی 2023 كه ڕێژه‌كه‌ی به شه‌ش پله به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماری "sputniknews"، به پشتبه‌ستن به داتای ده‌زگا ئامارییه نیشتمانییه‌كان، چین به‌رێژه‌ی (3.6 ترلیۆن دۆلار)، ئه‌مه‌ریكا به (2.1 تریلیۆن دۆلار)، ئه‌ڵمانیا (1.7 تریلیۆن دۆلار) وه‌ك سێ گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری دنیا بوونه له ساڵی ڕابردوودا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه،هه‌روه‌ها هۆڵه‌ندا كه به‌های 760.6 ملیار دۆلار به‌رهه‌مه‌كانی هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی دنیا كردووه، له پله‌ی پێنجه‌مه‌وه بۆ پله‌ی چواره‌م به‌رز بووه‌ته‌وه و جێی ژاپۆنی گرته‌وه كه كۆی گشتی هه‌نارده‌كاری 747.6 ملیار دۆلار بووه.
باسی له‌وه‌ش كردوه،كۆریای باشوور له پله‌ی شه‌شه‌مدا ماوه‌ته‌وه، به به‌های 683.6 ملیار دۆلار كاڵا هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئیتاڵیا (657.2 ملیار دۆلار)، فڕه‌نسا (626.7) و كه‌نه‌دا (599) ملیار دۆلار، یه‌ك خاڵ پێشكه‌وتن بۆ پله‌ی حه‌وته‌م، هه‌شته‌م و نۆیه‌م، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی هۆنگ كۆنگ له‌م لیسته، واته له پله‌ی حه‌وته‌مه‌وه بۆ یازده‌یه‌م .
سعوودیه توانیویه‌تی شه‌ش پله به‌رز ببێته‌وه بۆ پله‌ی نۆزده‌یه‌م، نه‌رویج پێنج پله به‌رز بووه‌ته‌وه له 33 پله بۆ پله‌ی 28، له‌لایه‌كی تره‌وه سویسرا له پله‌ی 21 دابه‌زی و ئێرله‌نداش له پله‌ی 31 دابه‌زی .