image


پەیامی کورد... عێراق/ پێشبینی ٣٠٠ ڕۆژ بارینی خۆڵ لە ساڵێکدا دەکرێت

وەزیری ژینگەی عێراق، ڕایگەیاند، هاوینێکی وشک و گەرممان لەبەردەمە و پلەی گەرما دەگاتە سەرووی ٥٠ پلەی سەدی.

جاسم فەلاحی وەزیری ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، عێراق زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە.

وتیشی، شەپۆلەکانی خۆڵبارینی ئەم ڕۆژانەی دوایی، سەرچاوەکەیان لە دەرەوەی وڵات بوو. ئێمە چەند ساڵێک لەمەوبەر هۆشداریمان لە زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق دابوو.

جەختی کردەوە، ئەمساڵ چوار ناوچەی عێراق دەچنە ڕیزی گەرمترین ١٠ ناوچەی جیهان.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، عێراق بەرەوە ئەوە دەچێت لە ساڵێکدا زیاتر لە ٣٠٠ ڕۆژی خۆڵاوی بێت.