image

 



پەیامی کورد... بەفر و بارانێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، لەم مانگەدا بەفر و بارانێکی زۆر لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئاراس جەبار شارەزای دیاری کەشناسی لە هەرێم رایگەیاند، ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت و ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان ئەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک ئەبن لەیەک و ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان 6ی مانگ بۆ 20ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاویە سنوریەکان و ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەراستی مانگەوە .

دەشڵیت، بەگشتی پێشبینی ئەکرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەڕاورد بەمانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەکان زیاتر ببێت ، بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرما لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاویە نزمەکان بۆ ئەم مانگە تا ئێستا ھیچ دیار نیە.