image


پەیامی کورد... بەهۆی بۆردومانەكانەوە، هەشتەمین فێستیڤاڵی كلتورە جیاوازەكان لە ڕانیە ڕاگیرا


وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە هەشتەمین فێستیڤاڵی كلتورە جیاوازەكان كەساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات لە ڕانییە، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لەبۆردومانیكردنی خوشك و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهید بونی ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل، ڕادەگیرێت.


دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
دەقی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم:

بڕیار بو ڕۆژانی 2022/9/29 تا 2022/10/2 هەشتەمین فێستیڤاڵی كلتورە جیاوازەكان كەساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات لە ڕانییە و بەئامادەبونی چەندین گروپ و تیپی هونەری لەچەندین وڵاتی جیهان سازبكرێت.

بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لەبۆردومانیكردنی خوشك و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهید بونی ژمارەیەك هاووڵاتی سڤیل.
بەبڕیاری بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، فێستیڤاڵەكە ڕاگیرا.

وێڕای دەسخۆشی و سوپاس بۆ بەشداران و ئامادەكەرانی چالاكیەكە.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان