image


پەیامی کورد... بەهۆی بەرزیی نرخی سووتەمەنییەوە ڕووسیا ١٥٨ ملیار یۆرۆی قازانج کردووە

ڕووسیا لە ماوەی شەش مانگی شەڕی ئۆکراینادا، بەهای ١٥٨ ملیار یۆرۆی بەهۆی بەرزیی نرخی سووتەمەنییەوە قازانج کردووە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، بەپێی ڕاپۆرتێکی سەنتەری CREA، کە بارەگاکەی لە فینلانددایە، ڕووسیا لە شەش مانگی ڕابردوودا، لەدوای هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا، بڕی ١٥٨ ملیار یۆرۆی لە فرۆشتنی سووتەمەنیدا قازانج کردووە.

جێگای ئاماژەیە نرخی گاز لە ئەورووپا گەیشتە ئاستێکی مێژوویی و نەوتیش لە سەرەتای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا لە ٢٤ی شوباتی ئەم ساڵدا، بەرز بوویتەوە، بەڵام لەم ماوانەی دواییدا نرخەکەی هاتەوە خوارەوە.

سەنتەری CREA لە باوەڕەدایە، گەرمای سەر خەڵووزی ڕووسیا، کە لە ١٠ی ئابی مانگی ڕابردووەوە جێبەجێ دەکرێت، ڕۆڵی خۆی بینیوە و ڕووسیا نەیتوانیوە کڕیاری بۆ بدۆزێتەوە. بەڵام سەرەڕای سزاکان، تا ئێستا میکانیزمێک نەدۆزراوەتەوە بۆ ڕێگریی کردن لە فرۆشتنی نەوتی ڕووسی.