
پەیامی کورد ... بە هۆی بوردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە ٢ کەس گیانی خۆیان لە دەستدا .
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چیای لینکیان لە سنووری دێرەلوک بۆردومانکرد و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەک ئاگادار لە دێرەلوک رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چیای لینکیان لە سنووری دێرەلوک کردوە و بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە کە کوڕ و باوکێکن".
ئاماژەی بەوەشکرد، باوکەکە تەمەنی ٦٠ ساڵە و کوڕەکەشی تەمەن ٣٠ ساڵە و خەڵکی دەڤەری نێروەن.