image

پەیامی کورد     ...   بەهای دۆلار تا دێت لە بەرزبوونەوەدایە

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار عێراقی لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستان تا دێت بەرزدەبێتەوە و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 150 هەزار و 600 دینار.

جەبار گۆران، ووتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی راگەیاند، بەگوێرەی رێنماییەکان پێویستە بانک و کۆمپانیاکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو "حساباتی خیتامییان" هەبێت بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی مانگانە وەریدەگرن بزانرێت چۆن خەرج دەکرێت و دەفرۆشرێت، چوونکە زۆرجار مامەڵەکردنی دارایی لەم بوارەدا گومانی سپیکردنەوەی پارەی لێدەکرێت یان ئەو پارەیە گلدەدرێتەوە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی بازاڕ و بەرزکردنەوەی نرخ.

ئاماژەی بەوەشكرد، یەکێک لەهۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی هەیە بە جیاوازی لەنێوان خواست و خستنەڕووی دۆلار، دوێنێ بانکی ناوەندی ٢١٠ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازار، لەو رێژەیەش زیاتر لە ١٣ ملیۆن دۆلاری لەرێگەی کۆمپانیاکانی  ئاڵوگۆڕی دراو خراوەتە بازارەوە و ١٩٧ ملیۆن دۆلار یشی بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەرخانکراوە، بەگوێرەی زانیارییەکانیش بازارەکانی عێراق رۆژانە پێویستی بە ١٧٥ ملیۆن دۆلار هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی خستنەڕو زۆر لەوە زیاترە و لەگەڵ ئەوەشدا خواست لەسەر دۆلار لەبەرزبوونەوەدایە.

نرخی دراوەکانی دیکە بەمجۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

100 یۆرۆ به‌رامبه‌ر به‌ 120.70 دۆلار.

100 پاوه‌ن  به‌رامبه‌ر به‌ 140 دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 2.360.000 تمه‌نی ئێرانی.

100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ 845 لیره‌ی توركییه‌.

1000 كرۆنی سویدی به‌رامبه‌ر به‌ 119 دۆلاره‌.

1000 كرۆنی نه‌رویجی به‌رامبه‌ر به‌ 119 دۆلاره‌.

1000 كرۆنی دانیماركی به‌رامبه‌ر به‌ 161 دۆلاره‌.