
پەیامی کورد … بەهۆی زۆری بەفربارینەوە، ڕێگای سۆران-سیدەكان داخرا
بەڕێوەبەری رێگەوبانی سۆران ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆری بەفربارینەوە، رێگای سۆران-سیدەكان داخراوەو لەئێستادا تیمەكان سەرقاڵی كردنەوەی ڕێگاكەن.
خوسرەو سادق، بەڕێوەبەری رێگەوبانی سۆران بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە زۆربەی رێگای ناوچە سنووری و شاخاوییەكان بەفر باریوە و بەو هۆیەوە هاتوچۆ لەهەندێك شوێن پەكی كەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو: لە كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە تیمەكان سەقاڵی كردنەوەی ڕێگاكان تاوەكو ئیشوكاری هاوڵاتیان پەكی نەكەوێت و ڕوداوی نەخوازراو ڕونەدات.
جێگەی باسە، پێشتر ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: بارانباریان بەردەوام دەبێت و پیشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین بكات.
ئەوەشی خستەڕوو: كاریگەرییەكانی نزم بونەوەی پلەمانی گەرما لە ناوەڕاستی ئەم هەفتە دەردەكەوێت و ئەگەری بەفربارنیش لە ناوچە شاخاوییەكان و بەشێك لە سەنتەری شارەكانیش هەیە.