
پەیامی کورد ... لە سەر پرسێکی ئەمنی لێدوانەکانی ناو یەکیتی دەبێتە دوو بەشەوە
هه‌واڵى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ژى ئه‌مین سەرۆکى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/ زانیارى سه‌رچاوه باڵا ئه‌منیه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌كات به‌دوو به‌شه‌و به‌شێك هه‌واڵه‌كه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ش ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕوویدابێت و جەخت ده‌كه‌نه‌وه، "ئه‌ژى ئه‌مین له‌پۆسته‌كه‌ى خۆى به‌رده‌وامه‌و ده‌ستبه‌سه‌ریش نه‌كراوه".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییەکان لهسهرچاوهیهكى باڵاى ناو یه‌كێتیه‌وه ده‌ستی كه‌وتوه، ئه‌ژى ئه‌مین سەرۆکى ده‌زگاى ئاژانسى پاراستن و زانیارى/ زانیارى به‌فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ووتى:"ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه كێشه له‌نێوان ئه‌ژى ئهمینو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا درووستبوهو دوو داواكاری و بژارده‌ش خراوه‌ته به‌رده‌مى، به‌ڵام به‌هیچیان ڕازی نه‌بووه، یه‌كه‌میان گواستنه‌وه‌یه‌تى بۆ یه‌كێك له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى سنورى سلێمانى‌و دوه‌میش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى، به‌ڵام ئه‌و به‌هیچیان ڕازی نه‌بوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى بۆ ده‌ركراوه‌و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌ره".
سه‌رچاوه‌كان ئامادهنهبوونە هیچ زانیارییه‌كى دیكه بدەن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ى ڕاگهێندراوە ، ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ئه‌ژى ئه‌مین په‌یوه‌ندى بهدۆسیهیهكى ئه‌منی ناو یه‌كێتیه‌وه هه‌یه‌و كێشه‌كه‌ش بۆ كێشه‌یه‌كى نێوان ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تى دژهى تیرۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى دیكه‌ى باڵاى ئه‌منى ناو یه‌كێتى ته‌واوى ئه‌و زانیاریانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگەیاندووە :"ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌باره‌ى ئه‌ژى ئه‌منیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ڕاست نییه‌و ده‌ستبه‌سه‌ریش نه‌كراوه‌و له‌پۆست‌و كاره‌كه‌ى خۆیدا به‌رده‌وامه".
دواى به‌دواداچوونه‌كان، ده‌ركه‌وتووە له‌ئاستى باڵاى ئه‌منیدا دابه‌ش بوون دەربارهى ئه‌و هه‌واڵه‌وه هه‌یه‌و به‌شێك لهسهرچاوهكانى ناو یه‌كێتى ده‌ڵێن ڕاسته ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌و به‌شێكى دیكه‌ش له‌سه‌رچاوه باڵاكانى دیكه‌ى ناو یه‌كێتى ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ناڕوونی یه‌ك له‌و پرسه‌دا هه‌یه.
لە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمموزى ساڵى 2021ى ناو یه‌كێتى، ئەژی ئەمین یەکێک لەو کاراکتەرە سەرەکیانەبوو کە لە ڕووداوەکاندا ڕۆڵی بینیوەو بهکەسێکی زۆر نزیکی بافڵ تاڵەبانی ناسراوەو سه‌ره‌تاى کێشەو دواتریش گۆڕانکاریەکان لهدەزگای زانیارییەوە سەری هەڵداو دواتریش ناوبراو کرایە بەرپرسی دەزگاکە.