image

پەیامی کورد    ...   بەپەلە    ...   مەلا بەختیار  : یەكێتی‌ و پارتی‌ و ئەم پەلە پەلەیان لەچییە؟ بۆ چارەنووسی میللەتێك، بۆ دان بەخۆدا ناگرن تا لێك نەترازێن

مەلا بەختیار ئەو کەسەی کە حێزبەکەی بە سەدان خیانەتی لە نەتەوەی کورد کردووە پەیامێکی سەیر و سەمەرە ڕادەگەێنێت .

به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان ئاشكرای ده‌كات، سەنگافورە بە(30) ساڵ توانی لە ووڵاتێكی دواكەوتوەوە، ببێتە یەكێك لەباشترین‌و خۆشگوزەرانترین ووڵاتەكانی دونیا، بانكی سەنگافورە، زیاتر لە(800) ملیار دۆلاری تێدایەو بانكی كوردستانیش لەدوای (30) ساڵ (23 بۆ 24) ملیار دۆلار قەرزارە!، ده‌شڵێت:"سه‌نگافوره‌ تەنها یەك خەسڵەتی لەكوردستان باشترە، كە دەریای هەیەو كوردستان دەریای نییە! ئەگەرنا هەموو هۆكارەكانی پێشكەوتن بۆ كوردستان، زۆر لەسەنگافورە باشترە".

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژمارەیەك لەكەسایەتی‌و پیاو ماقوڵانی عەشیرەتی نوورەدین لەدەڤەری قەڵادزێ‌‌و پشدەر، ڕایگه‌یاند، "زۆر به‌دبه‌ختى بەسەر شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا هاتوە، زۆرتر لەهەموو شۆڕشەكانی تر، كوردستان لەشۆڕشی نوێ‌‌و یەكێتی كرایە دۆزەخ! لەگەڵ ئەوەشدا یەكێتی، بەرابەرایەتی جەنابی مام جەلال، خۆی گرت‌و ئاڵای سپی هەڵنەكرد، بەڵكوو لەناو هاوكێشەكاندا مایەو خۆیشی سەلماند".

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تى:"بۆ شۆڕش، هیچ كەموكوڕییەكمان لەخەبات‌و مقاوەمەت نییە، ڕاستە هەڵەمان لەسیاسەتدا هەبوە، بەڵام ئەوەی لەسیاسەتدا مەحەكە، ئەنجامە! ئەنجامی خەبات‌و سیاسەتەكەیە، ئەو ئەنجامەشی هەیە، دەیسەلمێنێ‌ سەركەوتوبوین، كە هەڵنەهاتین، چونكە هەڵهاتن لەجوامێری یەكێتی ناوەشێتەوە! هەربۆیە یەكێتی مایەوە، شۆڕشگێڕێتی‌و خەباتی سیاسی مایەوە، تا گەیشتە ڕاپەڕین".

مه‌لا به‌ختیار جەخت ده‌كاته‌وه‌، "بەداخەوە بەرەی كوردستانی نەیتوانی حوكمێكی باش بكات، هەتا گەیشتینە هەڵبژاردن‌و پەرلەمان‌و حكوومەتی كوردستان هەڵبژێردرا، سەرەڕای كێشمەكێشەكانی هەر لەوكاتەوە درووست بوون‌و لەساڵی (1992)شەوە هەتا هەشت كابینەی حكوومەت گۆڕدراوە، بێ‌ ویژدانییەكی گەورەیە بڵێین هیچ نەكراوە، لەكاتێكدا كوردستان لەهەموو بارێكەوە گەشەیكردووەو جیاوازییەكە زۆر زۆرە، بەڵام پرسیارە گەورەكە ئەوەیە، ئایا لەمەی ئێستا باشتر دەكرا، یاننا؟ بێگومان دەكرا زۆر لەوەی ئێستا باشترو زۆرتر پێش بخرایە".

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ى یه‌كێتى نمونه‌ى سه‌نگافورا دێنێته‌وه‌و ده‌ڵێت:"سەنگافورەش باشترین نمونەیە كە بە(30) ساڵ توانی لەوڵاتێكی دواكەوتوەوە، ببێتە یەكێك لەباشترین‌و خۆشگوزەرانترین ووڵاتەكانی دونیا، بانكی سەنگافورە، زیاتر لە(800) ملیار دۆلاری تێدایەو بانكی كوردستانیش لەدوای (30) ساڵ (23 بۆ 24) ملیار دۆلار قەرزارە!، سەنگافورە قەترەیەك نەوتی نییەو ئێمەش نەوت دەفرۆشین، سەنگافورە غازی نییە‌و ئێمە غازیشمان هەیە، تەنها یەكخەسڵەتی لەكوردستان باشترە، كە دەریای هەیەو كوردستان دەریای نییە! ئەگەرنا هەموو هۆكارەكانی پێشكەوتن بۆ كوردستان، زۆر لەسەنگافورە باشترە".

باسى دوا ده‌ره‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ده‌كات‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتویه‌تى:"بەداخەوە سەرەڕای دەستكەوتەكان كە كەمنین، بەڵام لە حوكمڕانی كوردستاندا كەوتوینەتە بەردەم ناڕەزایەتییەكی زۆری خەڵك، بەڵگەشم دوا ئەنجامی هەڵبژاردنە، كە هەرسێ‌ حزبی ناو دەسەڵات (پارتی، یەكێتی، گۆڕان)، (700) هەزار دەنگ دابەزیون! واتە (700) هەزار هاووڵاتی ئامادەنەبوون دەنگمان بدەنێ‌، ئەمەش بڕیاری میللەتە بەرامبەر بەدەسەڵات، نەك تەنها حزب، كە ئەم ڕێژە زۆرەی لەمتمانە لێوەرگیراوەتەوە!  (10-15) ساڵ تێكۆشانی پێویستە ئەو ڕێژەی دەنگ‌و متمانەیە بگێڕیتەوە شوێنی خۆی! ئەوەیشی روویداوە، كارەساتێكی جەماوەرییە".

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئەگەر ئەخلاقی سیاسی‌ و ویژدانی سیاسیمان هەبێ‌‌ و باوەڕمان وابێ‌ میللەت سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتەكانە، دەبێ‌ دابەزینی (700) هەزار دەنگ، بەكارەساتێكی جەماوەری بزانین، ئەگەرنا باوەڕیمان هەروابێ‌ دەنگ بهێنین یان نەیهێنین، هەر یەكەو گوێی نەدەینێ‌، ئەمە بابەتێكی ترەو ئەقڵییەتی دەسەڵاتێكە كە نایەوێ‌، بیر لەدیموكراسی بكاتەوە".

مەلا بەختیار باسى وه‌فده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ى یه‌كێتى‌و پارتى بۆ به‌غدا ده‌كات‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "باشبوو وەفدی هاوبەشی یەكێتی‌و پارتی پێكەوە چونە بەغدا، خۆزگە هەموو حزبەكانی تریشی لەوەفدەكەدا بونایە، بەڵام دوای دوو ڕۆژ، دیسانەوە لێك دەترازێین! بەداخەوە بۆ هەناسەیان درێژناكەن یەكێتی‌ و پارتی‌ و ئەم پەلە پەلەیان لەچییە؟! ئاخر دوو ڕۆژ چییە بۆ مێژوو، بۆ چارەنووسی میللەتێك، بۆ دان بەخۆدا ناگرن تا لێكنەترازێن!".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"دەبوایە یەكێتی پێشتر بیزانیایە پارتی لەگەڵ سەدرو سوننەكان ڕێككەوتوە‌و چەندین جار وەفدی سەدرو سوننەكان هاتوونەتە هەولێرو وەفدی پارتیش چۆتە بەغدا، ئەمەش مانای ئەوەیە پارتی لەگەڵ سەدر و سوننەكان زۆر چوەتە پێشەوە، بۆیە كاتێك وەفدی هاوبەشی یەكێتی‌ و پارتی پێكهێنرا، دەبوایە یەكێتی بی ووتبایە، ئایە پارتی ئێوە لەگەڵ سەدرو سوننەكان ڕێككەوتوون یان نا؟! ئەگەر ڕێككەوتوونتان كۆتایی پێهێناوە، ئەوا ئێمە وەكوو وەفدی هاوبەش نایەن بۆ بەغدا، ئەگەر ڕێكیش نەكەوتوون فەرموو با بەرنامەی هاوبەش دابنێین بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ سەدر و سوننەكان‌ و لایەنەكانی تریشدا".

بۆ ئه‌وه‌ش مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌ى وتوه‌، "هەربۆیە دوای دووکاتژمێر وەفدە هاوبەشەكە تێكدرا‌و ئەمەش مایەی داخە چارەنووسی گەلێك‌ و میللەتێك بەدوو کاتژمێر تێكبچێت!، لەدوای هەڵپەساردنی سەرۆكایەتی نوێی پەرلەمان، دەرفەتێک كەوتۆتە دەست یەكێتی‌و پارتی‌و تروسكاییەكی چارەسەر دەبیندرێ‌، تكا دەكەین لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەم دوولایەنە، كە تكایە ئەو تروسكاییە مەكوژێننەوەو زیاتری بكەن نەك كەمتر، زوتر بكەونە گفتوگۆو خاڵە هاوبەشەكان بەسەر خاڵە ناكۆكەكاندا زاڵ بكەن‌و پۆستێك ئەوە ناهێنێت، پارتی‌و یەكێتی ساڵەهای تر لەگەڵ یەكتر بیكێڵن!".