image

ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە سنووری مەخموور ڕووی لە زیاد بوون کردووە ، بەرپرسێکی ئەو ناوچەیە ڕایدەگەێنێت ئەگەر داعش بیەوێت دەتوانێ زۆر پێش بکەوێت و بچێتە ناو شارەکەوە و ئەوێ داگیر بکات .

بەڵام پێشمەرگە ئامادەکاری دەکات بۆ لە ناو بردنی ئەو تێرۆریستانە . یەکێک لە فەرماندەکانی پێشمەرگە لە مەخموور هەروەها ئاشکرای دەکات کە ئاوان ئۆپراسیۆنێک لە دەوەروو بەری مەخموور دەست پێدەکەن بۆ بەدەر نانی داعش لەو ناوچەیە .

دوای کشانەوەی پێشمەرگە لە مەخموور ، داعش توانی بگەرێتەوە سنووری مەخموور و لەو ناوچەیە بە ئاشکرا ئەندامانی تێرۆریستی ئەم ڕێکخراوەیە دەبینرێن .

هەر لەمبارەوە ، بەرپرسی لقی " پ د ک " لە مەخموور " کرمانج عەبدۆللا " بۆ لاپەڕەی سەرەکی " پ د ک " ڕایگەیاندووە : حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان لە ڕووبەڕوو بوونەوەیان لەگەڵ تێرۆریستانی داعش لەم ناوچەیە دەترسن چوونکە ژمارەیان لە ڕادە بەدەرە .

هەروەها داعش مەترسی لە سەر مەخموور درووست کردووە هێزە عێراقییەکان ناوێرن لەوێ نزیک ببنەوە، لە بەر ئەوەی کە هێزە عێراقییەکان تەنیا ناو شار و ئەو ناوچانە ناپارێزن .

هەروەها فەرماندەی پێشمەرگە لە مەخموور " زیاد زۆبێر " ڕایگەیاند : " ژمارەیەکی بەرچاو لە چەکدارانی داعش لە گوندەکانی دەورووبەری مەخموور و لە سەر چیای قەرەچووخ دەبینرێن گوندەکانی ئەو دەورووبەرەش هاوکارییان دەکەن . حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکانی ناتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن هەر بۆیە پێشەمەرگە لەو ناوچەیە ماون و لە ئامادەکاریدان .

هەروەها بە پێی زانیارییەکان پلانێک هەیە کە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لە دژی داعش لە سنوورەکانی چیای قەرەچووخ بەرێوە بچێت . هەر لە سەر ئەم ئۆپراسیۆنە " کرمانج عەبدۆللا " ووتی : هەماهەنگی هەیە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقدا بۆ لێدانی داعش لەم ناوچانە . هەروەها پێشی جەژن شاندێکی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەم ناوچەیە سەردانی مەخمووریان کرد بەڵام هەتا ئێستا دیار نییە ئەم ئۆپراسیۆنە کەی دەست پێدەکات