image


پەیامی کورد... بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێوڕەسمی گەڕاندنەوەی رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانی بەڕێوەدەچێت

ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، رێورەسمی گەڕاندنەوەی رووفاتی 100 ئەنفالکراوی بارزانی لە بیابانەکانی سەماوە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە رێورەسمەکەدا هەریەک لە سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک زۆر لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و عێراق و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان ئامادەن.

وا بڕیارە سبەی لە رێورەسمێکدا رووفاتەکان لە دەڤەری بارزان بە خاک بسپێردرێن.