image

پەیامی کورد      ...  بۆ یەکەم جار لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نەشتەرگەرییەکى تایبەتى دڵ لە هەولێر ئەنجامدرا

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەشتەرگەرییەکى تایبەتى دڵ لە هەولێر بەبێ کردنەوەی سنگ و خوێنبەرەکان لە ڕێگەى نازۆرەوە ئەنجامدرا.

دکتۆر هێمن عەبدولڕەحمان، ئەو پزیشکەی کە بۆ یەکەم جار لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەشتەرگەرییەکى تایبەتی دڵی بە بێکردنەوەی سنگ و خوێنبەرەکان ئەنجامداوە، ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چۆنیەتی ئەنجامدانى ئەو کارەى خستەڕوو.
لە کۆنگرەکەدا، هێمن عەبدولڕەحمان، کە پزیشکی پسپۆرە لە نەشتەرگەری دڵ و دەمارەکان ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جار لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەشتەرگەری دڵمان ئەنجامداوە بەبێ کردنەوەی سنگ و دەمارەکان، کە پێشتر پێویست بوو بۆ ئەم نەشتەرگەرییە سنگ بکرێتەوە و ئێسقانی پەراسووەکان بشکێندرێت.

ئەو پزیشکە ئاماژەى بەوەکرد، چوار نەشتەرگەری دڵ بە نازۆر ئەنجامدراوە و جیاواز لەو نەشتەرگەرییانەی پێشووتر، ئێستا دۆخی نەخۆشەکان زۆرباشە، کە دوو نەخۆشیان پێویستیان بە چاندنی سەمامەى دڵ هەبووە، دوو نەخۆشی دیکەشیان پێویستیان بە چاندنی دەمارەکانی دڵ هەبووە.

لەبارەى گرینگى نەشتەرگەرییەکەوە د.هێمن عەبدولڕەحمان ئەوەى خستەڕوو، سوودی نەشتەرگەری دڵ بە نازوور زۆرە یەکێک لەوانەش نەخۆشەکە لە کێشە لاوەکیەکانی کردنەوەی سینگ، قاچ و دەست دەپارێزرێن بە تایبەت لە مەترسى ئەو کەل وپەلانەی لەو جۆرە نەشتەرگەییانە بەکاردێت بۆ کردنەوەی سینگ.

ئەو پزیشکە لە کۆتایی قسەکانییدا باسی لەوەکرد، پێشتر نەخۆشەکان لە ترسی شکاندنی ئێسکی سنگ و کردنەوەی نەیاندەویست ئەم جۆرە نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەن، ئێستاش هاووڵاتیان پێویستیان بە دەرەوی ووڵات، لە کاتێکدا پێشووتر دەبوایە هاوڵاتیان سەردانی ووڵاتانی دەرەوە بکەن.