
پەیامی کورد... بەندکراوێکی کورد لە ئێراندا لەسێدارە درا
بەندکراوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی (سیامەند ئوستوار)، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری (ئەردەبیل)ی ئێران سزاكەی بەسەردا جێبەجێ کرا.
ڕۆژی دووشەممە 20ی 11ی 2023، سزای لەسێدارەدانی کەسێک بە ناوی سیامەند ئوستوار، بەندکراوی تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی گوندی (دنگوز)ی سەر بە شاری بۆکان، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئەردەبیل جێبەجێ کرا.
ئەو بەندکراوە، کە باوکی دوو منداڵە، دوو ساڵ لەمەوبەر دەستگیر کرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركرا.