image


پەیامی کورد... ٢٧٤ بەنزینخانە لە هەرێمی کوردستان سزادراون و داخراون

٢٧٤ بەنزینخانە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی فرۆشتنی بەنزین بە کوالێتییەکی خراپ سزادراون.

ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی کە لەم ساڵدا غەرامە کراون و داخراون بەپێی ئامارێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەم شێوەیە دابەشکران:

٥٨ لە سلێمانی و هەڵەبجە

١٦٧ لە دهۆک

١٦٧ لە هەولێر

شایەنی باسە فەرمانگەی ڕاگەیاندن و زانیاری ڕاشیگەیاند، بەنزینخانەکان بە داخراوی ماونەتەوە تا ئەو کاتەی کوالێتی بەنزین باشتر دەکرێت.