image


پەیامی کورد... باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر کرا

ئەمجەد ئەمینی، باوکی  ژینا ئەمینی، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانلەدەستدانی کچەکەی، هەر کە لە ماڵەکەی خۆیان هاتووەتە دەرەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

لەمبارەیەو، ڕێکخرای (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ٩ی ٢٠٢٣، ئەمجەد ئەمینی، باوکی ژینا ئەمینی، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە شەقامی "مامۆستا هەژار"ی شارۆچکەی "دانشگاە" (زانکۆ) ی شاری سەقز، لەلایەن کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستگیر کرا.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دایک و باوکی ژینا ئەمینی ڕایانگەیاند: ''لە ساڵوەگەڕی گیانلەدەستانی کچەکەیان، ژینا ئەمینی، لەسەر گۆڕەکەی ڕێوڕەسمی وەبیرهێنانەوەی بەڕێوە دەبەن و داوایان لە خەڵک کرد، بەبێ بەکارهێنانی توندوتیژی لەوێ ئامادە بن.''

ساڵێك پێش ئێستا، كچە گەنجێكی كورد، بە ناوی (ژینا ئەمینی)، بە بیانووی نەپۆشینی سەرپۆشەوە، پۆلیسی ئەخلاقی ئێران دەستگیری كرد، پاشان گیانی لەدەست دا و كەسوكارەكەی و چالاكوانان ڕایانگەیاند كە لەژێر ئەشكەنجەدا كوژراوە، ئەمەش ناڕەزایەتییەكی زۆری لەناو ئێران و سەرانسەری جیهان بەدوای خۆیدا هێنا.