image

پەیامی کورد      ...   کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار دەکرێت

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانە

دوێنێ  پێنجشەممە ١٠ی جوونی ٢٠٢١ ،  هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی  لە سنووری هەنگەژاڵە سەر بە شاری بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە، کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەحمان کەریم پوور" خەڵکی گوندی سیووچ سەر بە شاری بانە  فیشەک بەر لاقی کەوتوەو ،بریندار بووە.

ناوبراو دواتر بۆ چارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەک لە  شاری بانە کراوە کە لەوێ دا 
 نەشتەرگەری بۆ کراوە باری تەندرووستی جێگیرە.