image


پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار کرا

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی محەممەد قادری ڕۆژی دووشەممە ١١ی تەباخی ٢٠٢٢ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد قادری بە تەقەی چەکی ساچمەیی ڕان و لاقی بریندار بووە و بۆ ناوەندی دەرمانی گوازراوەتەوە.

بە پشت بەشتن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ساڵی ٢٠٢٢دا لانی کەم ٣٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە سێ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٤ کەسیان بریندار بوون.