image



پەیامی کورد... کۆڵبەرێک لە سنووری ئورمیە لەسەرما ڕەقهەڵات


کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە ناوی قەسیم کەریمی، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییی سنوورەکانی ئورمیە و تورکیا، بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی یەکشەممە، ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ (١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، قەسیم کەریمی، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی "فیروزیان"ی سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیە، لە کاتی کۆڵبەری و لە بەرزاییی سنوورەکانی نێوان ئورمیە و تورکیا، بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، قەسیم کەریمی، تەمەنی ٢٣ ساڵ و باوکی دوو منداڵی بچووک بووە.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە (٢٠٢٣)، لانی کەم دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و ئورمیە بەهۆی سەرمابردوویی و شەختەلێدانەوە گیانیان لەدەست داوە.