image

پەیامی کورد     ...   بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی خانەقین سەبارەت بە درووستکردنی کێشە و گرفت لە لایەن حەشدی شەعبی یەوە پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ووتی، حەشدی شەعبی دەستی بە ساختەكاری كردووە و تا ئێستا سەربازێكیان كوشتووە و دووی دیكەشیان بریندار كردووە. دەشڵێ: "كادیرێكی ئێمەشیان رفاندووە و چارەنووسی دیار نییە و مەترسی ھەیە كێشەی زیاتر دروست بكەن".

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، رایگەیاند: "حەشدی شەعبی ھەر لە بەیانییەوە كێشەیان بۆ درووست كردین و بازگەی باوە مەحموودیان داخست تا کاتژمێر ١٠، ئەوكات ھێزی عێراقی ھاتن تا رێگاكەیان كردەوە و لە ھەندێك بنكەش كێشەمان ھەیە لە ئامێرەكاندا و حەشدی شەعبیش بە بڵندگۆ دەگەڕێن و بانگەشە دەكەن بێ ترس، رێژەی بەشدارییش كەمە و ئەوانیش دەیانەوێت خەڵكی خۆیان بەشدار بێت و دەنگ بە ئەوان بدرێت، چونكە نیازیان خراپە، لەبەر ئەوەی خەڵك دەنگ بە ئەوان نادات".

شێخ مستەفا ووتیشی: "لەبنكەی حەمرین حەشدی شەعبی تەقەیان لە بنكەیەك كردووە و سەربازێك كوژراوە و دووی دیكە بریندار بوون، لە شارەبانیش لە بنكەیەك بە ھۆی ئەوەی رێگری كردووە ساختەكاری بكرێت، كارگێڕی ناوچەی ئێمەیان رفاندووە و چارەنووسی دیار نییە، بۆیە مەترسی ھەیە دۆخەكە بەرەو خراپتر بچێت، لەبەر ئەوە پێویستە كۆمیسیۆن زۆر وریا بێت، چوونكە حەشدی شەعبی دەیەوێت كێشە درووست بكات".