image


پەیامی کورد... بەریتانیا دژی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان هاتە دەنگ


كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان سەركۆنە دەكات و بە پێشێلكارییەكی بێ پاساوی سەروەریی عێراقی لە قەڵەم دەدات.

كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا، دیڤد هانت، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، رای گەیاند: ”بەریتانیا ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئێران دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق کە پێشێلکارییەکی بێ پاساوی سەروەریی عێراقە“.

جەختیشی كردۆتەوە: ”بەداخەوەین بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی بێتاوان“.

هاوكات ئەوەی دووپاتكردۆتەوە كە بەریتانیا بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراق، بە سەروەریی هەرێمی کوردستانیشەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە بەیانیی ئەمڕۆوە تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە، كۆماری ئیسلامیی ئێران سێ جار بنكە و بارەگا و كەمپی كوردانی رۆژهەڵاتی لە ناوچەكانی (زڕگوێز) لە سلێمانی، پردێ و كۆیە لە هەولێر كردووە.