
پەیامی کورد... بۆ رووبەرووبونەوەی وشكەساڵی، بانكی نێودەوڵەتی هاوكاری دارایی عێراق دەكات
ریچارد عەبدولنور، نوێنەری بانكی نێودەوڵەتی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەمەبەستی كەمكردنەوەی زیانەكان و رووبەرووبونەوەی ئەو وشكەساڵیەی كە ساڵانێكە بەرۆكی عێراقی گرتووە بانكی نێودەوڵەتی بڕی سێ ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاری و پاڵپشتیكردنی حكومەتی عێراق تەرخانكردووە.
ریچارد عەبدولنور وتیشی، ئەو بڕپارەیە بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژی ئاو لە عێراق و بەكارهێنانی سیستەمی ئاودێری هاوچەرخ و ئاسایشی بەنداوەكان تەرخان دەكرێت، بۆئەوەی ڕێگریبكرێت لە ڕوودانی كارەساتی مرۆیی لە عێراقدا.
هەر لە درێژەی وتەكانیدا ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا عێراق ڕووبەڕووی كەمی ئاو بوەتەوەو كە بوەتەهۆی زیادبوونی كۆچی ناوخۆی، بۆیە پێویستە حكومەتی عێراق هەنگاوەكانی بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشەی كەمئاوی خێراتر بكات.
ئەم هوكارییەی بانكی نێودەوڵەتی لە كاتێكدایە، پێشتر عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، بۆ گلدانەوەی ئاوی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی كەمئاوی و وشكەساڵی، عێراق پێویستی بە 36 بەنداو هەیە.