
پەیامی کورد... به‌هاى دۆلار به‌رزبویه‌وه‌و ئاستێكى پێوانه‌یی تۆماركرد
به‌هاى دۆلارى ئه‌مریكى به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى ئاستێكى پێوانه‌یی تۆماركرد به جۆرێك نرخى 100 دۆلار گه‌یشته 149هه‌زارو 800 دینار.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 4 ی تشرینی دووه‌می 2022 له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕه‌كانى دراو نرخى 100 دۆلار به‌رامبه‌ربوو به149هه‌زارو 500 دینار، به‌ڵام به‌گۆڕانى كات نرخه‌كان به‌رزبونه‌وه‌و ئێستا له‌بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به149هه‌زارو 800 دینار.
نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى گه‌یشتۆته ئاستێكى پێوانه‌یی دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى ده‌نگۆى دابه‌زینى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له‌مانگى ڕابردوو نرخه‌كه‌ى دابه‌زى بۆ كه‌مترین ئاست كه 100 دۆلار به‌رامبه‌ربوو به145 هه‌زار دینار.