
پەیامی کورد... بوومەلەرزیەك کەلاری هەژاند
شارەزایەكی كەشناسی ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزە لە سنووری شارۆچكەی كەلار ڕوویداوە.
(پشتیوان ئیبراهیم) شارەزای كەشناسی ڕایگەیاندووە: ئێوارەی ئەمڕۆ كاتژمێر (5:24) بوومەلەرزە لەسنووری نێوان شارەدێی قوڕەتوو و شارۆچكەی كەلار ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە بوومەلەرزەكە لە قوڵایی (10) كیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە بووە بە گوڕی (3.5) بە پلەی ڕێختەر.