
پەیامی کورد... بوومه‌له‌رزه ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستانی هه‌ژاند
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی 9ی 2023، بوومه‌له‌رزه، ناوچه‌ی بیستانی سه‌ر به پارێزگای مه‌ڕه‌شی باكووری كوردستانی هه‌ژاند.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه له ناوچه‌ی بیستانی مه‌ڕه‌ش، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4 پله، به‌پێی پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاند، به‌ڵام زیانه‌كانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه نه‌زاندراوه.
مه‌ڕه‌ش پارێزگایه‌كه له باكووری كوردستان، له مانگی 2ی ساڵی ڕابردوو، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز پارێزگاكه‌ی هه‌ژاند كه ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێكه‌وه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها زیانێكی زۆری داراییشی به‌دوادا هات.