image


پەیامی کورد... کۆبوونەوی ناڕەزایەتیی ژنان لە بەردەم دادگای شۆڕشی ئێران لە شاری مەریوان

کۆمەڵێک لە چالاکانی بواری مافەکانی ژنان لە بەردەم دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ڕۆژی سێشەممە ٦ی سیپتەمبەری ٢٠٢٢ ، کۆمەڵێک لە ژنان و چالاکانی مافی ژنان لە شاری مەریوان سەبارەت بە نەبوونی ئاسایش بۆ ژنان لە کۆمەڵگەدا، لە بەردەم دادگای ئێنقلابی ڕێژیم لەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

ئەم ناڕەزایەتییەی ژنانی مەریوان بەهۆی ئەوە بووە کەسێک کە هاوکاری ئیتلاعاتی ڕێژیم بووە، ویستبووی دەستدرێژی بکاتە سەر ژنێکی لاو و ژنەکەش بۆ ئەوەیکه پێش بە دەستدرێژییەکە بگرێت ویستبووی خۆکوژی بکات.