
پەیامی کورد... کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، لە کاتژمێر 1ی پاشةنیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 8 ی شەو دواخرا.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ ئەنجامبدرێت، بۆ کاتژمێر 8 ی شەو دواخرا".
بڕیاربوو کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی 2023،2024 و 2025بەڕێوەبچێت.