image


پەیامی کورد... کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوا خرا

پاش ئەوەی بەهۆی ناکۆکییەکانەوە بۆ ماوەیەک دانیشتن ئەنجام نەدرا، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دوا خرا.

مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخراوە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 24-5 سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆ بێتەوە.

جێی ئاماژەیە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان کە بەهۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانەوە لەسەر پرسی هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ماوەیەک بوو پەک خرابوو.