image


پەیامی کورد … بریدار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

کۆڵبەریکی لاوی خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئایاری ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران  لە سنووری بڕوێشکانێی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە یووسف ئەمینی خەڵکی گوندی نەنۆڕ ڕاگەیەندراوە.

 

یوسف ئەمینی کەمەری پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەرەیی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە کراوە.