image


پەیامی کورد … برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی بانە و شنۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کران.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٩ی نیسانی ٢٠٢١، لە ئاکامی دەستڕێژی هیزەکانی سپای پاسداران لە پۆلێک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی شاری شنۆ کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.

 

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٠ ساڵەیە “حەکیم عوسمانی" خەڵکی شنۆ ڕاگەیەندراوە کە دوو گوللە بەر سکی کەوتووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حەکیم بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەریکی خەڵکی بانە بە ناوی ئیسماعیل ڕەحیمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی هەرێمی کوردستان کراوە.