image

پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) داوا لە سەرۆکی تورکیا دەکات، سوپای وڵاتەکەی و ھێزە ھاوپەیمانەکانی لەشاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بکشێنێتەوە.

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی پارتەکەیدا، (سیزای تەمەللی) ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)  رایگەیاندووە، کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە سەرەتای دەستپێکردنی پەلامارەکانیەوە بۆ سەر عەفرین، باسی لەوەکردوو، ئەو شارە موڵکی دانیشتووانەکەیەتی و ئەگەر لەسەر بەڵێنەکەی بێت، دەبێت سوپای تورکیا و سوریای ئازاد و گروپە چەکدارەکانی دیکە لەشارەکە بکشێنێتەوە، چونکە ئەوانە ھاووڵاتیانی شارەکە نین، بەڵکو شەڕ بۆ بەتاڵانبردنی ماڵ و موڵکی ھاووڵاتیان دەکەن. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە جگە لەکشانەوەی ئەو ھێزانە، پێویستە حکومەتی تورکیا قەرەبووی ئەو خێزانانەش بکاتەوە کە بەھۆی پەلامارەکانی سوپای وڵاتەکەیەوە لەعەفرین زیانیان بەرکەوتووە".