image


پەیامی کورد... دەیان کۆچبەری کورد لە ئاوەکانی یۆنان گیریان خواردووە


دەیان کۆچبەری سلێمانی و هەڵەبجە لە ئاوەکانی یۆنان گیریان خواردووە
لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان، دەیان کۆچبەری کورد کە خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەن گیریان خواردووە و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە، داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
رێکخراوەکانی تایبەت بە کۆچبەران بڵاویانکردووەتەوە، بەلەمێکی کۆچبەرانی کورد لە نزیک دوورگەی کریتی یۆنان کێشەیان بۆ دروستبووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو رێکخراوانە،90 کۆچبەری کورد کە زۆرینەیان خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجەن لەسەر بەلەمەکەن و داوا دەکەن پۆلیس بە هانایەوە بچێت.
ماوەی سێ رۆژە ئەو بەلەمە لە تورکیاوە بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی تێکچوونییەوە مەترسی نوقمبوونی لەسەرە.
ئەوە یەکەمجار نییە رووداوی لەو شێوەیە روبدات تا ئێستا چەندین کەس لە رێگەی قاچاغی وشکانی و ئاوی کە خەڵکی هەرێم بون و کۆچیان بۆ وڵاتانی دەرەوە کردووە، رووبەروی روداوی لەوشێوەیە بوون یان گیانیان لەدەستداوە یان سزادراون و ماوەیەکی زۆر بەندکراون.