image


پەیامی کورد... دانەغاز بەرهەمهێنانی غازی لەهەرێم گەیاندە 250 ملیۆن پێی چوارگۆشەی رۆژانە


دانەغازی ئیماراتی رایگەیاند: دوای بەرفراوانكردنی كێلگەی خورمۆر بەرهەمهێنانیان زیاتركردوە بەرێژەی 50 ملیۆن پێی چوارگۆشە.

كۆمپانیایی دانەغازی ئیماراتی كە لەكێلگەكانی هەرێم لەبواری غازی سروشتیدا كاردەكات رایگەیاندوە: بۆ مانگی نیسان بەرهەمهێنایان لەهەرێم گەیشتووەتە 250 ملیۆن پێ چوارگۆشە لەرۆژێك دا.

دانەغاز راشیگەیاندوە: دوای بەرفراوانكردنی كێلگەی خورمۆر بەرهەمهێنانیان زیاتركردوە بەرێژەی 50 ملیۆن پێی چوارگۆشە لەچارەكی كۆتایی ساڵی رابردوو و بەمەش گەیشتووەتە 500 ملیۆن پێی چوارگۆشە، بەمەش بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرهەمهێنانی كۆمپانیاكە لەهەرێمی كوردستان بەرێژەی 10% بۆ ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشكردوە: بەرهەمهێنانیان لەغازی سروشتی لەهەرێمی كوردستان زیاتر كردوەو گەیشتووەتە 250 ملیۆن پێی چوارگۆشە لەرۆژێكدا.