image


پەیامی کورد... کادیرێکی هەنگی سنووری لە سەردەشت کوژرا

یەکێک لە کادیرەکانی هەنگی سنووری شاری سەردەشت بە ناوی مەهدی بەرزگەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری ئەم شارە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی بەرزگەر یەکێک لە کادیرەکانی گوردانی «بێوران» بووە کە لە کاتی بۆسە دانانەوە بۆ کۆڵبەران و کاسبکاران لە نزیکی کوێستانەکانی بڵفەت و دووپەزە چووەتە سەر مین.

لوقمان خەسرەوی فەرمانداری (قایم مەقامی) شاری سەردەشت ڕایگەیاندووە کە مەهدی بەرزگەر خەڵکی شاری ئەهەر سەر بە پارێزگای ئازەربایجان بووە.