image

پەیامی کورد      ...   کادیرێکی پەکەکە لە گەڕەکی چوارچرا تێرۆر کرا .

كادرێكى پارتى كرێكارانى كوردستان په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانى تیرۆركراو به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئەم كادیرەى په‌كه‌كه‌ ناوى " شوكر سه‌رحه‌د " ە کە له‌ گه‌ڕ‌كى چوارچرا تیرۆر كراوه‌. لە ئێستادا ته‌رمه‌كه‌ى له‌ پزیشكى دادى سلێمانیه‌.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌، ئه‌و كایره‌ى تیرۆر كراوه‌ به‌رپرسى كۆمیته‌ى شه‌هیدانى په‌كه‌كه‌یه‌ له‌ باشوورى كوردستان.

میدیاكانی پەكەكە دەڵێن "هێرشەکە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک- میت،ـەوە ئەنجامدراوە."

یاسین بوڵووت كێیە؟

یاسین بوڵووت ساڵی ١٩٥٧ لە شاری قەرسی باکووری کوردستان لەدایک بوە.

ساڵی ١٩٧٨ پەکەکەی ناسیوەو لە کاتی کۆدەتاکەی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ـدا لە تورکیا دەستگیرکراوەو لە زیندانی ئامەد زیندانی کراوە.

یاسین بوڵووت لەوێ لەگەڵ کادێران و پێشەنگانی پەکەکە، لەدژی کردەوە فاشیستییەكانی توركیا بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدات و سەر  ناچەمێنێت.

ساڵی ١٩٩١ ئازاد دەبێت و رو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات.

-ماوەی ١٥ ساڵیشە وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە کاری کردوە.