image

پەیامی کورد     ...    د . شێرکۆ بابان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسی کورد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ى حوزه‌یرانى 2021، د.شێرکۆ بابان، مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسی کورد لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد .

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەپەیامێکدا باسی لەوەکردوە، پرۆفیسۆر د.شێرکۆ بابان، جگە لەوەی ئەندازیارێکی بەتوانای میکانیک و میکائێلێکترۆنیک بو، کەسایەتییەکی زانستی لێهاتوو و قەڵەمێکی بەبڕشت بوو لەخزمەتکردنی زمانی کوردی و خاوەن دیدگا و تێڕوانی تایبەت بو بۆ خوێندنەوەی لایەنە جیاوازەکانی زمان و لە ماوەی ژیانیشیدا توانی خزمەتێکی بەرچاوی ئەو بوارە بکات.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ناوبراو  چەندین  کتێب و توێژینەوە و بەرهەمی زانستیی لەبواری زمانی کوردیی پێشکەش بە ناوەندی ڕۆشنبیری کردوە، بۆیە لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.   

ژیاننامه‌ى شێرکۆ بابان:

- ساڵی 1953 لە چەمچەماڵ لە دایکبوە - خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندوە.  
- ساڵی 1976 زانکۆی تەکنۆلۆژیای بەغدای تەواوکردوە.

- لە 1980 چوەتە فەڕەنسا و لە 1985 دکتۆرای لە بواری کانزا و درووستکاری کانزایی وەرگرتووە.

- لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بوو.

- نووسەری زیاتر لە 10 کتێبە لە بوارەکانی زمان و رێزمانی کوردیدا و سەرپەرشتیاری کتێبی وانەی کوردی پۆلی شەشەمی ئامادەیی بوە.