image


پەیامی کورد... دەستبەسەر کرانی چالاکێکی سیاسی کورد لە ئورمیە

ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی چالاکی سیاسی کوردی خەڵکی ئورمیە و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەناڵی تێلێگرام "هەڵبژێر" ڕۆژی سێشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٧٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە سیاسییەوە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی بەبێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەریان کردووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی خوێندکاری ماستەری مێژووە لە زانکۆی تەورێز.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی لە بەر دەستدا نییە و چارەنووسی نادیارە.